Skip to the content

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بەسەرۆکایەتی ژان ژیرۆم بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق.
لە دیدارەکەدا چالاکییە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکە و پلان و بەرنامەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيان کرد بەتایبەتی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش وپۆلیس. هەروەها هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمیان، لە زیندانیی و چاکسازییەکاندا بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی کارو چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان، دووپات کردەوە.