Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئارتاک ئاپیتۆنیان جێگری وەزیری دەوەری ئەرمەنستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەمەنستان لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەولێر ئامادە بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان تاووتوێ کرا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان، خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکاندا. سوپاسی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەرێم کە نوێنەرایەتییان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە و وەک گشت پێکهاتەکانی تر، مافەکانیان پارێزراوە.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی و ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەرمەنیی لە هەولێر کرد و هیوای خواست، کە هاندەرێکی زیاتر بێت، بۆ بەرەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان.