Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی بابەتی تاووتوێکردنی ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کرا، کە چەند مانگێکە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە.