Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د.ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستايشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.

د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.