Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.


سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی روسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.


باڵیۆزی ڕوسیا وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.