Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە17ـی تەممووزی 2021 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نموونەیەکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی برەودان بە كولتوری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق کردەوە و داوای کرد ، كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لە کوردستان، خزمەت بکەن و دڵنیاییشیدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.