Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە کرا لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەلومەرجەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات.