Skip to the content

لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەش سەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.


بەپێی نووسراوی ژ ( 7291 ) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی (یونیۆی) 2021 دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی وئابووری کراوە ، وردەکاری ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی ، رزگاری ( هەولێر) ، هیوا (سلێمانی ) ، ئازادی ( دهۆک) .


هەروەها بە پێی نووسراوی ژ ( 7293 ) لە 20 ی حوزەیران (یونیۆی) 2021 ، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی (ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن و شەش سەد هەزار دیناری مانگانە)دا لە بری نۆڕینگە ( بدل عیادە) کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان ، وردەکاری خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە .