Skip to the content

سەرۆک وەزیران کازمی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/21 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی پێگەیشت.


لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیران کازمی ، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست جەژنی نەورۆز، ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق .


سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک وەزیران کازمی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی و خوازیار بوو، نەورۆز خێرو خۆشی لە گەڵ خۆی بهێنێت و ببێتە دەرفەتێک بۆ کۆتایی هاتنی ناخۆشی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراق.