Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە جەژنی رەمەزان لە ژمارەیەک منداڵی بێناز و بێباوك پیرۆز دەكات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (چاودێری ئازیزان)دا بڕی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلاری وەكو دیاری و جەژانانە بەسەر زیاتر لە 15 هەزار منداڵانی بێباوك لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش كرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پڕۆژەی چاودێری ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە بە هاوکاری مانگیی سووری ئیماراتی و هەندێک لە سەرمایەدارانی کوردستاندا ئەنجام دەدرێت.


سەرۆکی حکومەت هیوای خواست، پڕۆژەکە فراوان ببێت کە هەموو منداڵێکی بێناز و ئازیز ، بەتایبەتی منداڵانی شەهیدان بگرێتەوە . هەروەها جگە لە هاوكاری ماددی، لایەنی پەروەدەیی منداڵانیش لەخۆبگرێت و منداڵەکان لە سەر هزری نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی پەروەردە بکرێن .


دواتر سەرۆکی حکومەت، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، جەژنی رەمەزانی لە ژمارەیەک منداڵی بێباوك و كەسوكاریان پیرۆز كرد.