Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14 ی ئایاری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاووتوێ کران.


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پیرۆزبایی گەرمی خۆی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاراستەی میری قەتەر کرد . هەروەها ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر .


هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ زیادکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و برەودان بە وەبەرھێنان . هەروەها هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.