Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم ) دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) کرد بۆ کۆچی دوایی ( منذر الحلبوسي ) مامی.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم)، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.