Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە گەڵ عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، کورتەیەکی لە کارو چالاکییەکانی دەستەکە خستەڕوو و ئاماژەی بە هەماهەنگیی لە گەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە بابەتی ژینگەپارێزی کردەوە کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . دوووپاتیشی کردەوە کە حکومەت کار دەکات، بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کولتووری ژینەپارێزی لە چوارچێوەی ستاندارە جیهانییەکان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵمەتی جیهانیی کەمکردنەوەی گازە کاربۆنییەکان و حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی کردەیی ناوە، بە تایبەت لە بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵگەکانی نەوت دەسووتێنرێت و بەکار هێنانەوەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک بە شێوەیەک، کە مەترسییەکانی لە سەر ژینگە کەم وسنووردار بێت. لە کۆتاییشدا جەخت لە بەهێزکردنی رێکارەکانی پاراستنی دارستانەکانی کوردستان کرایەوە.