Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ شازادە سەلمان بن حەمەد ئالخەلیفە شازادەی جێنشین و جێگری فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی پێشخستنی ئابووری بەحرەین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردن و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کردەوە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنانی بەحرەین.