Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارە ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە .
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.