Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسولی میسر لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی میسر کرد لە ناوچەکەدا و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە گەڵ میسر لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
باڵیۆزی میسر، سوپاسی هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان نیشاندا، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.