Skip to the content

لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکومەت ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوخەمی بۆ شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە دەردەبڕێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامەکەی بۆ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “زۆر بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست. هاوخەمی خۆم لە گەڵ خێزانی پێشمەرگەکان ڕادەگەیەنم" .