Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارە ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی پەرلەمانتاری عێراقی و وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کرد بۆ كۆچى دوايى خوشکی .
سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست،خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات وسەبر ئارامییش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا ، خالید عوبەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.