Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له باڵیۆزی عەرەبستانیی سعودی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشوازی لە عەبدلعەزیز ئەلشەممەری باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی تاووتوێ کران.
باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی، جەختی لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنەرانی سعودی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە شانشینی سعودی، بە بایەخەوە ڕۆڵی هەرێم هەڵدەسەنگێنێ وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا .
سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ عەرەبستانی سعودی و هەماهەنگیکردن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا.