Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی .
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری و ڕووتین.