Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ٥٠ لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/4/5