Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مە‌ین( MAIN )ی نە‌رویجی و دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە‌ و كارو چالاكییە‌ ھاوبە‌شە‌كانی ڕێكخراوی( مەین— MAIN) لە‌گە‌ڵ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش ‌لە‌ بواری تە‌ندروستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تە‌ندروستی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان لە‌ ڕێگە‌ی دابینكردنی دە‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە کوژمەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.