Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق.
لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە هه‌رێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە‌.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان