Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، ( GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر جاف کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی :

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست،کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان