Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی عەتیەی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
د.عەلی قەرەداغی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.