Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11 دیسێمبەر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ستاڤرۆس کریمیس کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان.
باڵیۆزی یۆنان ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.