Skip to the content

سەرۆکی ھەنگاریا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 10ی دیسێمبەر،لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ھەنگاریا کاتالین نۆڤاک دوای سەردانێکی دوو ڕۆژە ، ھەرێمی کوردستانی بە جێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و قوتابخانەی مێلتۆی نێودەوڵەتی لە قەزای عەنکاوەی سەر بە ھەولێر لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت کردەوە.