Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر.