Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا .
ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی بەھێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا کرا.