Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا. هەردوولا جەختیان لە سەر پێویستیی و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.