Skip to the content

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسول سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ بۆ کۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید-ی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان