Skip to the content

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی پاتریارک مار ئەدای دووەم

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پارتریارکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەلاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان