Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتیی نووسەرانی کورد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەرانی کوردستان بەگشتی دەکەم .
یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە درێژایی تەمەنی خۆیدا، ڕۆڵێکی گرنگ و درەوشاوەی لە خزمەتکردن بە زمان و ئەدەبی کوردی و بزووتنەوەی ڕووناکبیریی لە کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە لە قۆناخە جیاوازەکانی مێژووی خۆیدا ، خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بووە لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کوردستان دەکەینەوە، کە بە نووسین و بەرهەمەکانیان و هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان، لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکردن بوون لە ناسنامە و بەها پیرۆزەکانی گەلی کوردستان.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، لە هەموو نووسەرانی کوردستان پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتووبن .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان