Skip to the content

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال : سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالا سەرکۆنە کرد .
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگیی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش .