Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سۆنگەی بەرپرسیارەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لەسەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بەبێ بەرامبەر، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون کە بە ھەماھەنگی کاری پێویست ئەنجام بدەن،تاکو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان سوودمەندبن.