Skip to the content

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان