Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی برای .
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری کارەبای عێراق، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشیکردنی .