Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حاکمی شاریقە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری شاریقە لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سوڵتان بن محەمەد ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی شاریقە كۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەداکە، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی شاریقە و ئیمارات بە گشتی تاووتوێ کرا.بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندن و کولتوور و پشتگیریکردنی بزنسی بچووک و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شاریقە لە بواری کولتووری و ئەکادیمیدا.