Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیادا نیشاندا. باڵیۆزی کەنەدا هەروەها ستایشی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
پرۆسەی سیاسیی لە عێراق ، شەڕی داعش و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.