Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی-28 - 29 ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لوتکەکە لە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.