Skip to the content

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سیاسەتوانی عێراقی شەریف عەلی بن حوسێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی نیشتمانپەروەری عێراقی و سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری شەریف عەلی بن حوسێن ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان