Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لە گەڵ ئاکاھیکۆ تاناکا سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کارو چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بەتایبەتی لە بواری گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و تەکنەلۆجیا .