Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس جێگری بەڕێوەبەری تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا و جەخت لە پێویستیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی بەردەوامی هاوپەیمانان، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆلۆنێل بۆرۆس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.