Skip to the content

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس كلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست . هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی یەکگرتوو كردەوە.
وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵکی بێتاوان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندیی وهەماهەنگیی نێوانیان.