Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداو کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا کار بکات و متمانەی ڕاستەقینە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەھێز بکات دەربڕی کە مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بپارێزێت و بە گیانیی هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات و جێی متمانەی خەڵک بێت.