Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی سياسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوه‌ندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرایەوە .