Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری .
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، هەروەها لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی ڕاهێناندا.