Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( حەننا یوسف دیشا)ی خاڵی .
سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 
لە بەرامبەردا ، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.