Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.
سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکانی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی هاونیشتمانییان و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پارێزگارەکانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر بۆ کەمکردنی کاریگەری نەرێنی ئەگەری لافاو و ئامادەکارییەکانیان لەمبارەیەوە.