Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی چیرۆکنووس و وەرگێڕ و نووسەری ناوداری کورد مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل-م بیست . مامۆستا ئەحمەد لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بە زمان و ئەدەب و پەرتووکخانەی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان